ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رێگای كوردستان- هەولێر

ئەمڕۆ 2019/1/28 لەهۆڵی میدیا و لە ژێر چاودێری وەزیری پەروەردە(پشتیوان سادق)و بە ئامادەبوونی هاوڕێ‌ كاوە مەحمود سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان و هاوڕێ‌ كە مال شاكر سكرتێری پێشوی حزب و عەبدولخالق تەلعەت بەڕێوەبەری گشتی پۆلیس و ژمارەیەكی بەرچاو لە بەرپرس و هونەرمەند و هاوڕێیان، مامۆستا هێرش مەغدید لە ژێر ناونیشانی گەشتێك بەنێو رەنگە ئاویەكانی سروشت پیشانگاكەی كردەوە، 

پیشانگاكە زیاتر لە 20 تابلۆی ئاوی لە خۆگرتبوو دیمەنەكانی سرووشت ئاوێتەی رەنگە ئاویەكان كرابوو كە دیمەن و هەوێنی ئیلهامێك بوون رژابوونە نێو فڵچەكانی دەستی ئەم شێوەكارەوە، لە لێدوانێكی بۆ (رێگای كوردستان) مامۆستا هێرش گوتی: جگە لەبەشداریم لە چەندین پیشانگادا ئەوە دووەمین پیشانگای تایبەتی خۆمەو هەوڵمداوە سرووشت بخەمەوە نێو دیدگای بینەران و هەر بە رەنگی ئاوی ئەو دیمەنانە بگوازمەوە ناو تابلۆكانم كە بەچاوی ئاسایی كەمتر دەبینرێن و یان هەر بەخێرایی تێدە پەڕن، هیوادارم توانیبم وەرزەكان كە پڕن لە دیمەنی ناوازە لەنێو تابلۆكانم جێگەیان بووبێتەوە.