ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

تۆ لەکوێی ئەی هەناسە تورەکانی گومڕایی

تۆ لەکویی

ئەی شکۆفەی پەژموردە ، لە ناو تونێڵەکانی ڕیسوایی

تۆ لە کوێی ئەی پەریزادە

سەفەرت خێر کە ڕۆیشتی بێ غەمگینی ماڵئاەایی

ئەی قەشەنگتر لە بادە ،

ڕەقساوتر لە سەعلوکەکانی سەر جادە

تۆ لە کوێی ،،، ئەی حەبیبی نەجا ڕ

فریاد ڕەسی هەتوانێ بوی ،،، بۆ زامە قوڵەکانی مەلێکی لاسار

تۆ لە کوێ بوی ئەی کۆنتڕۆڵی ئامێردەکان

ئەی بەها فودراوەکانی جیق جیق

لە ڕیشۆڵە مرداربوەکان

من پیم وتی تۆ بەو قینەوە بوڕکانی

بەو ئارامیەی تەسلیم بوون و خۆڕاخستن هەنسکێکی پر گریانی

تۆ هەم خوداو هەم شەیتانی

ئای بەو ویقارەوە کە ڕادەکشێی لە ساکەدەشتی گۆر غەریبان ، چەندە نیانی

،،،،،،،،،، ،،،،،،،،، ،،،،،،،،،

پێم بڵی ئێستا لەوێ چ دەکەی

ئێستا لەوێش لەگەڵ مارو مێروو تاشە بەردی جیقانەوە هەر شەڕ دەکەکەی

ئێستا لەو چۆڵەوانیە ج دەکەی

نە قەڵەمێ هەیە نە دەفتەرێ ،، شیعرێکی تیابنوسی

نە گۆرانیەکی مەزهەر

 

نە دیوانە شیعرێکی فەروغ بە گوێی خۆتا هەڵیواسی

ئیستا لەوێش ،،، هەر وەک جاران

بەدیار دووکەڵی سیغارێ ،،،، خەمی دنیا بەبا دەدەی

یا لەپێجی سەفەریکتا ،،،

چارەگرانی ئەم گەردونە ش ڕیسوا ئەکەی

،،،،،،،،،،، ،،،،،،،، ،،،،

ئەمشەو منیس رێک وەکو تۆم

هەتا بە جەستەی خۆشم نامۆم

ئەمشەو منیش ،،، هەنسکی ماندوی ڤالسارت و

گۆرانیەکی تەواو نەبوی پر لە وەیشومەو سەرەرۆم