ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

  نووسینی:د.چواس حسن

 

 پێشکەشە بە پیرۆزیی پێشمەرگایەتی

  ١

پێشمەرگایەتی واتا..

کەسێک بێ ئەوەی بیناسی یان بتناسێ،

لەم ساتەدا ،

لەزوورگێکی تاریکدا،

لەژێر هەڕەشەی مەرگدایە.

منداڵەکەی بیری دەکات،

هیچ ڕێگریەک نیە تا بگەڕێتەوە بۆلای،

تەنها خۆشەویستی خاک و

ئاسوودەیی تۆ نەبێت.

****

(٢)

دایکی وێنەکەی لەسەر دڵی داناوە،

سەرینێکی لەپەڕی قاز بۆ دروست کردووە،

ئێوارە بەرهەیوانی بۆ ڕشاندووە،

منداڵانی کۆڵانی تێ گەیاندووە،

کە هاتەوە دەنگە دەنگ نەکەن،

نەک خەوی بزڕێت.

کەچی ئەو لەو پێ دەشتە تاریک و تنوکەدا،

چاوی بڕیوەتە مەرگ،

تەنانەت وەنەوزیش نادات.

*****************