ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

وەک هەر

بونەوەرێکیتر؛

بەجوانترین کەرەستە

لە ــ ئاو

لە ــ ئاگر

لە ــ خاک

لە ــ با ــ پێکهاتووم

چونکە من هیچیانم

لەخۆمدا نەناسین..

بیر ــ م لەئاودا خنکا

باوەڕ ــ م لەئاگردا سوتا

لاشەم ــ لەخاکدا ڕزی

تەمەن ـ م با هەڵیگرت ...

دوای هەزاران جار

مردن و ژیانەوە

من هێشتا؛

کوڕی کوردستانێکی

پارچە پارچەو

نیشتمانێکی هەلا هەلام

لەنەخۆشخانەی

مێژوودا،

بێ

چارەسەرماووم،

خودا جارێک نەهاتەلام !