ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

شیعری : ئیبراهیم هەورامانی

(1 ) 

تا دێیتەوە ! 

دەبێت ،

هەر چاوەڕێی وەرزی بەهار بم . 

بەم تەنییاییە ،

زستان نابڕێتەوە . 

*** 

(2 ) 

بۆ ئه‌وه‌ی ،

به‌ڕوو سوریی 

بگه‌ڕێمه‌وه‌ بۆ لای خودا .

له‌پێناوی ،

تۆدا ده‌مرم .

*** 

(3 )

کە تۆ نەبیت ،

من پێویستم ،

نە بە چاوو 

نە بە دڵ و 

نە بە هەنگاونان نییە !

*** 

(4 )

تۆ بڵێ : 

خۆشم دەوێی ! 

هێندە بەسە ،

زامەکانم ساڕێژ ببن .

*** 

(5 )

بیری تۆ دەکەم و

نە شەوو ،

دەبڕێتەوە . 

نە ڕۆژ ئاوا دەبێ .!

***

(6 )

 

گرنگ نییە ،

زستانەکەی سەخت و 

ساردە .! 

گرنگ ئەوەیە 

تۆ هەیت و 

من تۆم خۆشدەوێ .

*** 

(7 )

چەند شیرین دەبێت،

ژیان ..!

کە پێدەکەنیت .

 

***

(8 )

له‌به‌ر تۆ ،

زۆر ..

زۆر .

دڵم به‌ دونیا خۆشه‌ .