ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بێ سڵاو ،،، دێمەوە ماڵە کانتان ماڵە ئاسنینەکانتان

حەوشەی پڕ لە توتڕک و،،،، قۆقزی پەرژینەکان

ئێوە ماڵێکتان نیە لە جیوە ،،، خۆر بەدەمارەکانی ئومێدا بباتەوە

وەک قەقنەس جەستە وێران و سوتاوەکەی

بە ڕۆخی ژیانا شۆڕکاتەوە

،،،،،،،،،، ،،،،،،،، ،،،،،،،،،،

بێ ماڵئاوایی لە کۆچێکی ئەبەدیدا،،،، ماڵەکانتان جێ دێڵم

ئێوە ماڵێکتان نەبوو ،،،ئۆخژنێ با بەڕوح

بەو ڕوحەشکستەی وێرانە

بەو جەستە ماندوەی

بێ زام و برینێ لە خوێنا خەڵتانە

،،،،،،،، ،،،،،،،، ،،،،،

من لێرەم بەرامبەر جوانیەکانی تۆ 

بەرامبەر جوانی تۆ ئەی ئیبلیس ،، ، کە دەرسی یاخیبونت فێرکردم

ئەوە من نیم کەدەمبینی ،،، ئەوە من نیم نیوەشەوان 

گەمە لەگەڵ بالیفی پێخەفەکەم دەکەیت

ئەوە من نیم کە سێوێکم پێ دەبەخشی و ریسوام ئەکەیت

من ئەوەم ئێواران بەر لەوەی خۆر ئاوابێ 

بە و چاکەتە جڵقنەوە بەرەو قوڵایی چنارەکانی مەستی شۆڕ ئەبمەوە

شۆڕ ئەبمەوەو 

لەگەڵ هەموو نەشئەیەکا خەونێکی تر بۆ جوانیەکان ئەنیرمەوە

،،،،،،، ،،،،، ،،،،،،،،،،،

دەمێکە مانگ لە کۆڵانە بەبەردبوەکەی ئێمە دزراوە

لێرە خەون لە پەنجەرە تاریکەکانەوە 

دەچێتەوە ماڵی مانگ و ،،، دەروازە لینجەکانی کۆڵان

تۆش لەدیواری خەونەکانەوە سەکۆیە بۆ هەڵماقۆ چێدەکەی

دیوارێک بۆ ڕەنگ کردنی خەونەکان

خەونێک وەک پەنجەرە 

تریفەی مانگ لە گومانەکانیەوە دێتە ژورێ

ئیبلیسێ لە خەونەکانی مانگدا راکشاوە

خەونێک لە درزی جوتبونا

تەماشای لەزەتەکانی مانگ دەکا