ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بڕیار محەمەد- رێگای كوردستان- گەرمیان

هاتوچۆی گەرمیان هۆشداری دەدا لەمەترسی داڕمانی پردێكی هاتوچۆی نێوان ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای سلێمانی، ئەوەش بە ئامانجی ئاوڕ لێدانەوە لەلایەن لایەنە پەیوەندی دارەكانەوە.

ئەمڕۆ شەمە 9ی شوباتی 2019 ، نەقیب كارزان مەجید، بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندیەكانی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی ئیدارەی گەرمیان، بە (رێگای كوردستان)ی راگەیاند، پردی خڕی قەڵاتۆبزان دەكەوێتە سەر ڕێگای گشتی (كەلار _دەربەندیخان ) نزیك گوندی ئاوەخێری، ئەو پردە بەهۆی بەردەوام بوونی باران و هاتنی لافاوی ئەمساڵەوە ڕۆژ بەڕۆژ مەترسی لەسەر ئەم پردە زیاتر دەبێت

گووتیشی، لەئەگەری پتەونەكردن و لادانی مەترسی لەسەر ئەو پردە پێدەچێت لەداهاتوودا كێشە هاتووچۆ بۆ هاوڵاتیانی گەرمیان دروست بكات .

لەرووی هاتوچۆشەوە ئەوەی خستەروو، ئەو رێگە ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای سلێمانی بەیەكەوە دەبەستێتەوە.

Image may contain: outdoor, nature and water