ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

  

ئه‌وده‌مانه‌ی

دونیای خه‌یاڵی ئه‌م گه‌له‌

ئه‌نگوسته‌بوو..

تاكوچاوه‌كان بڕیان ده‌كرد

نائومێدی وبێ هیوای

باڵی به‌سه‌رخاك كێشابوو

پــــــۆلــــــێك هـــه‌ڵـــۆ

دایانه‌ شاخ!!

بۆئازادی بۆڕزگاری

هه‌رڕۆژێكیش هه‌ڵۆ ده‌فڕی

یه‌كێك یان دوان یاخودچه‌ندان

له‌كاروانی فڕێن ده‌بڕان

ناوی شه‌هیدونه‌مری ده‌بوه‌نازناوی جوانیان

كه‌چی ئه‌وان هه‌ربێباك بوون

فڕین.....فڕین...تاكولوتكه‌

تاكوخوێنیان له‌خاك نه‌خشان

پۆله‌هه‌ڵۆ.......

تاكوئێستاش هه‌ركاروانیان به‌رده‌وامه‌

هه‌مورۆژی چوارده‌ی دویه‌ك

به‌سه‌رئاسمانی كوردستان

دێن وده‌چن........بۆبه‌رگری له‌هه‌ژاران

بۆپاراستنی كوردستان...

پێشكه‌شه‌به‌گیانی پاكی باوكی تێكۆشه‌روكۆڵنه‌ده‌رم وشه‌هیدعه‌لی ئامۆزام وگشت شه‌هیدانی حزب وگه‌ل له‌یادی 14ی شوبات ڕۆژی شه‌هیدانی شیوعی سڵاوله‌خانه‌واده‌ونه‌وه‌وكه‌س وكاری شه‌هیدانمان.....

11/2/2019

پایته‌ختی شاره‌زوور