ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

من شاعیربم لێناگەڕێم؛

تەنیاییت ماڵەوماڵ بکا

لەژورەکەمدا؛

بەشەوی سارد و

نسرمی زستان، هەتا بەیانی

پێکەنینی تۆ دادەگیرسێنم!

.............

من شاعیربم

لێناگەڕێم

هایکۆ نوسێکی یابانی

خاڵی گۆنات

بەچەند 

بڕگەیەک دەڕبڕێ.

چی

وشەی کوردی پاراوە

دەکەم بەگەردانەیەک و

هەرخۆم 

دەبم بەخوێنەری

ماچ بەماچ

لەنیوەشەودا !

............

من شاعیربم

لێناگەڕێم 

خەونەکانت

بۆ مەلایەک بگێڕیەوە

بەگوێرەی

لا پەڕەی وەهم

بڵێ دڵت؛

بەکوڕێکی دراوسێوەیە.

شەوت لێ دەکەم بەڕۆژ و

دەبم بەخەونیکی ڕاستی

ناو باوەشت

.............

من شاعیربم

هەرگیز بێ تۆ

نە ڕوباریک دەنوسمەوە

نەباخچەیەک سەردان دەکەم

نەکانیاوێک

دەکەم بەگوارەی تێکستێ

تەنهاو

تەنها،

وشە وشە

بەسورەچناری باڵای تۆ

هەڵ دەگەڕێم

من

شاعیربم.