ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە پەرۆشی دا خەتامان نەبوو ..

بەڵام لە دووری دا ، ھەزار جار خەتا بار بووین ..

سڵاوت لێبێت ..زۆر بیرم کردیت ...

سڵاوم لێبێت ...لەبەرئەوەی بیرت ئەکەم ...

بەرۆشی وەرزێکی نازداری ھەیە ..

ئەویش ..زستانە ؛ 

لەدڵۆپە بارانەکانەوە لەدایک دەبێت ..

کە دەبارێتە سەر گیا وشکەوەبووەکان ...

پەرۆشی دەنگێکی ھەیە ..

وەک دەنگی بارانی سەر بەنجەرەکان ...

ھەموو زستانێک ..

خۆشیەکی ونبوو ئازارت دەدات ...

لەژێر باراندا پیاسەیەک دەکەیت ...

یەکێک ..لە دوو کەس دا ...

تۆ ..و .. یەکێک کە تۆ بوویت ...

زستانی ڕابردوو ..

# مەحموود دەروێش ..

# وەرگێڕان : هاڤین كه‌مال