ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئەی جوانتر لەمەرگ ،،،

ئەی قێزەوەنتر لە ژیان،،

بۆ ئەوەی هەمیشە لە ڕوحمەوە نزیک بی

دوور بکەرەوە لێم

دوور بکەرەوە ،،،، وەک ماڵئاواییەکی غەمگین

بەڵام دڵ لە دڵ مەدە ،، ئەی بادە

ئەی هاوڕی گۆشکراوە دەمڕوتەکەی سەر جادە،، 

من هەمیشە چاوە بخوریەکەی تۆم لەیادە

هەمیشە تۆم خۆشدەوێ

بەڵام با نێوانی من و تۆش

پردە لینجەکانی دۆزەخ بێ

* * *

ئێ بۆ تێم ناگەی ،،،

چیت پێ بڵیم لەوە زیاتر

من مێشکم پوچە

کەللەم تەزیوە

ڕوحم بەزیوە

ئێ چیترت بۆ باسبکەم ئەی غەزەب ،،، 

بۆ تێم ناگەی

من مردووم مردوو

هەناسەدان و پیاسەکانی سەر جادە درۆت لەگەڵ دەکەن

چەلەحانێی برادەران و شەوە گەرمەکانی مەیخانە

بۆ درۆیەکی ترت دەبەن

دەوابزانە منیش هاوڕیی سەرابێ بووم

لە گێژەنی ئەم سەردەمە فیڵاویەدا

لە قوڵایی چاوتا ونبووم.