ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

كه‌ له‌شه‌وی درێژی ژیان ده‌رئه‌كه‌وی 

مانگ ئه‌شكێت و تریفه‌ به‌دونیا وه‌رئه‌بێ 

ڕووبار ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ دواوه‌ 

خاك له‌به‌ر پێت سه‌ما ئه‌كا 

كه‌ له‌شه‌به‌یخوونی ژیان ده‌رئه‌كه‌وی 

جه‌نگاوه‌ره‌كان سه‌نگه‌ر چۆل ئه‌كه‌ن

ئه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ ده‌شتایی 

مه‌ی نامینێ و به‌رناكه‌وێ 

له‌نێو مه‌یخانه ‌و باڕه‌كان 

قه‌ڵه‌مه‌كان زاووزێ ئه‌كه‌ن 

دونیا پڕ ئه‌بێ له‌ كتێب 

كه‌ناره‌كان پڕ له‌ گه‌وهه‌ری ئاو ئه‌بن 

به‌هه‌زاران هه‌زار شاعیر

له‌ ژێر مرواری شه‌وقی تۆدا ون ئه‌بن 

عاشقه‌كان ئاگر ئه‌گرن له‌ تاوان 

به‌ڵام كاتێ كه‌ ون ئه‌بیت 

كه‌ون تاریك هه‌ڵئه‌گه‌ڕێ 

هه‌موو شتێ ڕه‌ش ئه‌بێتن له‌به‌ر چاوان