ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

دوێنئ دەستی تامەزرۆیم

قژتی شانەو کەزی دەکرد

سور سور قوبانی لێوت بوو

لە گەڵ بزەت دەژیاو دەمرد

 

دەسماڵی سەرچۆپی عیشقت

یان دەسماڵی خۆشبەختی من

شایەد هەر بونی نەبی بئ

کە بونت پەیامە لە من

 

چاو دامەگرە من هەر لە ڕێم

دەزانم ڕێی عیشق سەختە

ئەگەر وەک شەم بەباڵام بی

وەلیمەو کۆچ ڕەوەو وەختە

 

هۆ خانمەکەی باڵای تەمەن

دڵم حەیرانی باڵاتبئ