ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

داپڵۆسین و جەورو ستەم

داپاچین و خاپوور و خەم

هاڕین،کوتین و زەبروزەنگ

تۆق بێ و لە ملی ژیان بێ

دار و بەردی

ئاو و ھەوای 

خاک و خۆڵی ئاوس دە بێ

شیعر وەکوو سەرکە بزۆت

لە شار، شەقام

لەماڵ،لەخەو

هەرەسانی لێ شین دەبێ

گەرم بێ، بەرد دەتەقێنێ

یاسا ی یەکسان

دادپەروەری

ئازادی و ماف و سەروەری

ئاوازو سەمای ڕەنگاوڕەنگ

باڵای بەرزی بەختەوەری

لەژێر ڕکێفی هەرکێ بێ

لەهەر کوێ بێ

قەڵەم عەتر دەپڕوشێنێ

دەفتەر دەبێ بە چیمەن و

شیعر گوڵاڵەی گەش دێنێ

لەخاک و دەشت

لەئاسمانیش

هەوری سپی،ڕەش ڕاودەنێ و

بارانی سۆز دەبارێنێ