ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

ئیمشەو باران

شەست ئەباری

چەترێک منی حەشار دابوو

جۆگەلەکان

عاشقەو ماشقە

لێک ئاڵاوی سەر ڕێگا بوو

ئەو خەیاڵە

جوانەت ھات و

ژێر چەتری کردە ماڵێ بۆم

لێوان لێوی

خۆشی و شادی

دنیایەکم ھەبوو بۆ خۆم

بەو خەیاڵەش

وەکوو منداڵ

باز بازێنم بوو لە ئـاوا

وردە ووردە

نوقووم ئەبوون

جێ ھەنگاووم لە لافاوا

ناڵەی ھەورێ

کە بە ئاگای

ھێنامەوە بینیم تەنیام

منیش لەگەڵ

ئەو بارانە

ھەتاکوو سبەێنێ گریام

 

٢٠١٩/٤/١١ سلـێمــانـــــی