ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لەبەر تۆ ژن بوونم هەڵبژارد

لەبەر تۆ ژیانم ئاوا جوانکرد

لەبەر تۆ کەزیەکانم درێژکرد

لەبەر تۆ دوو سێوم لەباغەکە 

پەروەردە کرد 

لەبەر تۆ هەناسەم تێکەڵی عەتر کرد

لەبەر تۆ پیاوم بەشعر پێناسەکرد 

لەبەر تۆ عاشق بوویمە

لەبەر تۆ بەسەر پێکەکان ڕژایمە

لەبەر تۆ بوومە مەزەی سەرلێوان 

لەبەر تۆ یاخی بووم لەهەمووان 

لەبەر تۆ شێتیم کرد بەناونیشان

لەبەر تۆ دەمرم ئەگەر ویستی ژیان