ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

وەرنە سەیری تەسکەرەی میللەتی من

یاهۆبەیە و یان ڕەشمارە

ئاغەیە بیریای من

بۆیە وا دوژمن بەناوی

دۆم و جن باسم ئەکەن

چینی هوشیارم لە بێشکەن

دەیژەنێ سەرکاری من

فۆڕمێ شک نابەم لە دونیا

پرسی تیرە و دین بکا

هەر لە ناو ئەو قەومە باوە

هۆز بدا شوناسی من

گەر بێت و ڕۆژێ بپرسن،تەمەنی قەومت چییە

شەرتبێ سفڕی لێفڕێدەم،باس نەکەم ئەسڕاڕی من

چونکی کەسەری کەمەندم پڕ گرێ وگۆرو کەتە

چاوی فریادم لەخاکە دەرکەوێ سەرداری من

دەترسم باسی بەهەشت و دوند و چیاو دۆڵ بکەم

چونکە دارو بەرد دەناڵێ لە دەستی ئەغیاری من

خەوشە خەو قەومە هەتاکەی هەر لە چینی کەودەنی

سەیری دونیاکەو ببینە،کوا نەوەی هوشیاری من

میللەتێکین بۆ دلێری چاو نەترس و تۆڵە سێن

گەر بێتو ژیری لەگەڵ بێ شەوقەدات ژیاری من

٢٨/٤/٢٠١٩