ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

كه‌سێ دێ 

ئه‌و ناوه‌ پر بروسك ئه‌كات 

باوه‌شی پڕه‌ له‌ شه‌تڵی ئومێد 

له‌ باخه‌كانی رۆحی ئه‌چینێ 

دڵی پڕه‌ له‌ ئاگر 

له‌مپه‌ری سه‌ر رێگاكان ئه‌سووتێنێ 

بیابان پڕ له‌ ئاو ئه‌كا 

شه‌وه‌ درێژه‌كان كورت ئه‌كاته‌وه‌ 

ئاسمان دێنێته‌ جێی زه‌وی 

زه‌وی بۆ ئاسمان ئه‌باته‌وه‌ 

كه‌سێ دێ

به‌ڵام ئه‌وكه‌سه‌ هه‌رگیز ناگات