ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

هاوڕێکەم

کرێکاریدەکاو زۆر ماندویە

بڕوانامەکەشی لەماڵەوە خەوتووە،

* *

برای هاوڕێکەم

وازی لە خوێندن هێناوە

دەڵێ با وەکو ویم لێنەیا،

* *

کچە هاوڕێکەی کۆلیژی

حەزیلێیە بێتە داوای

ئەویش دەڵێ باببمە وەستا،

* *

حوکمەتی هاوڕێکەم

سەرقاڵی بازرگانییە

 

بۆیە ئاگای لەو

نەماوە.