ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

شەماڵە شێتەکەی عەشق

لە پڕێکا هات و دەرگای دڵمی

بەڕووی شنەی هەناسەکانی

واڵاکرد

فوی لە چرای بێدەنگی کرد

منیش بە مانگم وت

لەگەڵ ئەستێرەکان کۆچ بکەن

تا ئەو هەبێت و 

نیگاکانی لە ئاسمانی دڵم

ڕۆشنایی ببەخشن

چ عەوجە

بە چرا کزەکانی ئێوەم

سەحەرێک وا لە پێشمان

بۆنی گوڵەکانی بەهاری

ئاخنی سینە کردووە

گیابەندێکی خاو لە

زولفەکانم دەچێ 

خۆیان سازداوە بۆ نساری

باڵا و

هەر بە هەناسەکانی خۆم

حەرفە شیعرییەکان دەنووسمەوە

تەرجەمەی بچێتەوە سەر چاوانت

بە شیڵەی لێوەکانم شەرابی ماچت

بۆ دەگێڕم

تا خەندەی بکەوێتە

سەر لێوانت

نێوانمان کورتە وەک ڕاچەنینی

بەرکەوتی پەنجەکانمان

وەک دەنگی تێکەڵاوبوونی هەناسەمان

عەجەب چ هۆگربوونێکی هێنا

ئەم ئەوینەت

دڵی من