ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بە زمانی چاو 

کە تەوقە لەگەڵ من دەکەی

سەرت ھەڵبڕە و بڕوانە چاوەکانم ، 

ئەو نیگایەی ....

سەدەھا فەرھەنگی تێدایە ،

با پێکەوە ،

سروودی خۆشەویستی بچڕین 

بۆ یەکتری ...

جامە شەڕابێکی ئیشقە ، 

دەستپێکی یەکەم ھەنگاومان ،

ڕوو لە گزنگی خۆر دەکەین ،

وەک گەواھێک ، 

ھاوپەیمانی جوانی و وەفای ،

پێ مۆر دەکەین ،

بەبێ وشە ، بەبێ نووسین ،

بەزمانی چاو ، بەبێ دەنگی ،

رووحەکان ئاوێتەی یەک دەبن ....