ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

نامـەکــانـت

ئــەوێـتـەوە

ئــەو نـامـانە نـامــەی مـنن

وشــەی ڕاســـتی

عیشقێ جـوانـن

لـەم ســەردەمـەی تـۆیا وونــن

مـن گـریان و

ناڵـەی دووری و

پـرســەی تــەنـیـایـیم تـیا دیـــوە

ھەر بـەو ھەسـتەی

جــاران ئــەژیـم

زەمــان مـنــــی نــەگــــۆڕیـوە

خــۆ عـەیب نـی یـە

بـیرت بکـــەم

لـە خــۆشــی و لــە دڵ شـکـانـا

لـەگــەڵ یــادی

تـۆیــا بژیــم

شـەوان لـەگــەڵ ووشــەکـانـا

گشـت تـرپـەیـێ

یـا لـێدانــی

زەنگـی دەرگـای وەخت و ناوەخـت

ئـەڵـێـن ئـەوەو

ھـەناسـەم بــۆ

ئـەوەسـتێنـن چـەن سـاتێ سـەخت

ئـەو نـامـانە

کـە سـەرەتای

عیشـقێکــی پاکــــــی یـەزدانـین

کـە نـەتـزانــی

لـە بـیریـان کــە

ئێسـتا ئـەوان نامــەی تــۆ نــین

 

٢٠١٩/٥/٤ سـلـێـمـانـــــی