ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ژنێک

دڵ خۆشە،

شەوان بە هەنسکەکانی

بیرەوەرییەکانمان تەڕدەکاتەوە

دڵم جەنەی تۆم پێبگرێ و

لێنەگەڕێ خەو بۆ چاوم بچێتەوە

ئەو ساتانە دەستێکیت و لە

دەستمایی،

هەرچی هەنگاوە کورت دەبنەوە

خۆری ڕۆشن بەسەر شەوی

ئەنگوستە چاو دەکشێ،

هەناسەی ئاخ لەسینەی حەسرەتەکان

دەتەکێ!

ئەوە بەسەرهاتی دڵێکە 

نغرۆی ژیان بووە، ئاخر

عەشقی تۆ هەیە

کفرە کفر بچێتەوە سەر

دڵتەنگی...

کە تۆ تەرجەمەی حەرفی

شیعرەکانی بی،

گوناحە پێ لەسەر حوزنەکان بنێی

ئاوڕ لە ماڵی ئەنێشەی وەهمەکان بدەیتەوە

کە نیگایی تۆ تارمایی بێت و 

بەسەر خواستەکانم نوشتابێتەوە

واز بێنە ژیان، منیش وازم هێنا

لە حوزنەکانی ڕۆژگار

دڵم هەر جێگای عەشقەکەی 

ئەوی لێدەبێتەوە