ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

كۆمەڵە شیعری كەسێك نییە وێنەمان بگرێ نوێترین كۆمەڵە شیعری شاعیر ئیبراهیم هەورامانی یەو لەدوتوێی 124 لاپەڕەدا نزیكەی 120 شیعر لەخۆدەكرێت،لەلایەن نوسەر (ڕەشاد حامید _ دڵدار دانا ) ەوە كراوەتە سەر شێوە زاری كرمانجی ژوور و . ئەم كۆمەڵە شیعرییە لەلایەن نزار نوری دیزاینی بەرگ و لاپەڕەكانی ناوەوەی بۆ ئەنجامدراوە .

بڕیارە لەئایندەیەكی نزیك دا لەلایەن چاپخانەی كارۆ چاپ و بڵاوبكرێتەوە .

لە لێدوانێكی كورت دا شاعیر ئیبراهیم هەورامانی وتی : تا ئیستا چەندین شیعری من وەرگێڕدراونەتە سەر زمانی عەرەبی و توركی و فارسی وە دوو كۆمەڵەشیعریم بە زمانی عەرەبی و كۆمەڵە شیعرێكمان بەزمانی فارسی چاپ و بلاوبونەتەوە . بەڵام ئەم كارە نوێییەم كە چەندین شیعرە بەتایبەت كورتە شیعرییەكان لەلایەن كاك رەشاد حامید ( دڵدار دانا ) بە زاری كرمانجی ژورو كراون مایەی دڵخۆشییەم بەهیوام جێگەی پەسەندی و ڕەزامەندی خوێنەرانی بێت .

ئەوەی شایانی باسە ئەم كۆمەڵە شیعرییە لەسەر ئەركی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان (بودجەی پایتەختی ڕۆشنبیری ) چاپكراوە .