ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

نوسینی: قـــانـــع هولان

چاوم کردەوە، نازانم بێهۆش بوم یان خەوتبوم، به ڵام دڵنیا بوم کە به ئارە زوی خۆم نە هاتبومە ئە م شۆێنه، چەند کە سێکم بینی غەرقی خوێن بون یان سوتابون، وە کەسانێ کە مل یان شین ببۆە به گومانم خنکابون جگە لەمن هە مویان مردبون لەناو ژورە کە ،ویستم هەڵسم،نەمتوانی قاچم بۆ نەدە جوڵا . ئەو ساتە بو هە ستم به ترس کرد، سەیری قاچم کرد ، بینیم قاچم چە پم پێوە نیە . قاچم لە کویە.! چاوم گێڕا بیدۆزمه وە هه ر کە سە رم به رزکردە وە دوو کەسم بینی ملیان بە پەتە وە بو ، هەر کەسەو ناویان نوسی بو لە سە ر کاغەزێک کە نوساند بویان به جە ستە یانەوە، یه کێ کیانم ناسی یە وە (صدام حسین) بو دوو هە م جە نازە دیار بو پێش مردنی لیان داوە (مۆسۆلنی)بو .

زۆر سە یر بو لە لام بە سە رسامیە وە چاوم گێڕا بۆ جە نازه کانی تر کە سێک به دە ما کە وت بو جێگای چە ند خە نجه رێک به پشتیە وە بو، لە سە ر کاغە زە کە ی پشتی نوسی بویان (ژلویس سیزار)ە تە نیشتی کە سێکی تر کە و تبو کون کون کرابو بە چەقۆ ،ئە ویش لی نوسرابو (قە زافی) نازانم بۆ به ڵام تفێکم تێکرد , ئیتر دڵنیابوم ئە مانە ئەو کەسایەتی یە ڕو ڕەشانەی مێژوی مرۆڤایە تین . قاچم بۆ نەدۆزرایەوە بۆیە به چنگە خشکێ به ئازارە وە به رە و دەرگای ژورە کە چوم . لە و کاتە یا دە نگی هاو ترسام وام زانی دەنگی یە کێ لە جە نازە کانه ، به ڵام دە نگی کرانه وەی دە رگاکە دڵنیای کردم کە کە سێکی زیندوە، ترس سە رتاپای گیانی گرتم ، سەیرە هەرگیز لەو باوەڕەدانەبوم ڕۆژێک خۆم لە دۆخێکا ببینمەوە کە زندو ێک لە دیان مردو سامناک تربێ، کاتێ کە دەرگاکە کرایەوە، پاویکی به تە مه ن هاتە ژورە وە چە چەقۆێکی به دە ستە وە بو . وتم:تۆ کی من چی ئە کە م لێرە ٠ پیرە پیاوە کە ش ڕا چە ڵە کی دیار بو چاوە ڕی نه دە کرد کە سێکی زیندو لە ژورە کەدابێ، بۆیە بەتوڕەی یە وە وتی: تۆ کی...؟ چیدە کە ی لێرە...!

لە ترسا ویستم بڕۆمە دواوە به لام که وتم به سە ر جە نازە کە سە یرم کرد لە سە ر پشتی نوسرابو (پۆل پوت) . پیرە پیاوە کە وتی: تۆش سادیستی ؟ ٠ وتم : نه خیر بڕواکە نازانم سادیست کیە ٠

وتی: سادیست ناوی کە سیک نیە به ڵکو سفاتی کە سانێکی وە ک ئە م مرۆڤە دڕندانە یە. کە جە نازە کە یان لە م ژورە یا دە بینی.

منیس هه ستم کرد ئه م پیرە پیاوە که سیکە قسە ی له گە ڵ دە کری ویستم به شێوە کی مه نتقی تێ گه هێنم که من به هه ڵه لێرەم بۆیە یە ک سە ر وتم: به ڕێز من کوردم بۆیە به شانازیە وە ئە ڵم کورد سادیستی تیانیە وە دڵنیابه من به هه ڵە خراومە تە ئیرە ٠

کابرای پیر وتی: من نازانم تۆ چی دە کە ی لێرە وە تاوانت چیە، به ڵام دڵنیا مه به لە قسە کە ی خۆت ئیستا ئە وبه م ژورێکت نیشان ئە یە م چە ند کوردێکی سادیستی تیا.

به زە حمه تێکی زۆر منی بردە بەر دەم دە رگاێک کە لێ نوسرا بو ( ماد) پاڵێکی به پەنجەرەی دە ر گای ژورەکەوەنا . جی باوە ڕنه بو بۆ م ئه وە ی ئمڕۆ کار به دە سته لەم وڵاتە لە وێ بون.

زۆرم پێم ناخۆس بو وتم: ئە م کوردانە ی لێرە ن کەسیان جە نایە تیان نە کردوە کۆمەڵ کوژیان نه کردوە نە چونه تە سەر خاکی هیچ وڵاتێک داگیری کە ن.

پیرە پیاوە کە سەری ڕاوەشاندو، وتی : سادیست به س ئە وکە سانه نییە که خە ڵک ئە کوژن یان ئە شکە نجە و زندانیان ئەکەن .هه رکه سیک چێژ له غه مو ئازار ی روحی و جە ستە هی مرۆڤ و ئاژڵ وە رگری وەک ئەمەنه ڕو رەش ئە بێت.... ئەمانە بون لە پێناو مانەوە و بەرژەوەندی خۆیان میلەت ێکیان ئەفرۆشت یان نان بڕاویان ئەکردن...چونکا دوژمنی کورد،عەرەب، و عەجەم، و تورک، نەبوە دوژمنی کورد ئەمانەن کە نەیاندەویست دۆزی کورد سەر ئەنجامی هەبێ بۆیە خۆشحاڵ بون بە ئازار و خەمی میلەت.

ئه وسا بۆم دەرکه وت بۆچی من لێرەم بەڵی بەرلەوەی بێمە ئەم شوێنە نامۆیە، باوەڕم بەئەم سادیستانە هەبو کە خۆیان دژی ئازادی و خۆش بەختی و سەربەرزی تاکی کورد و هەمو کوردستان بون.

بۆیە به شەرمە زاریەوە وتم: قاچی راستی شم ببڕە٠

پیرە پیاوەکە به زەردە خە نه یە کە وە، وتی: من قاچت لێ ناکەمەوە...خۆمن نەخۆشی سادیسمم نیە......

کـــــۆتــــای .