ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

ئەمشەو لەگەڵ ژنەکەما.

چووت دەبم!

ئاخر سبەی ، مۆڵەتەکەم تەواو دەبێت.

 

دەچمەوە سەربازگەکەم

تفەنگ و

چوار مەخزەن و

کڵاوە پۆڵایینەکەم ،

وەردەگرمەوە .

بەرەو شەڕگە....

 

دوای نۆ مانگ ، کوڕێکمان دەبێ

دایکی ناوی دەنێ " هەتیو ".

 

گەورە دەبێت.

کتێب و

دەفتەرو

قەڵەمی پێ ناکڕێ،

 

لەبەردەم یانەی ئەندازیاراندا

دەبێ بە ؛

بۆیاخچی.

 

ئێوارەیەک ؛

کە نان نابێ بیخۆن

بەدایکە رەشپۆشەکەی دەلێ؛

 

چ جەنگاوەرێکی گەمژەبوو؛

باوکم!