ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ده‌مێكه‌ ماڵێكم چێ كردووه‌

پڕە‌ له‌ خه‌یاڵی به‌ر بلاو

من له‌ دیواره‌كانی راده‌مێنم

ئه‌و له‌ هه‌سته‌كانم ده‌ڕوانێ

من له‌ماڵی دڵم ده‌توانم

قسه‌ بكه‌م گۆرانی بڵێم

له‌ جیاتی تۆ چاوانم بنوقێنم

بڕۆم و ئاواز بخوێنم

جوانتر له‌ كۆتره‌كانی ماڵی دڵم

ماڵی دڵم هه‌موو

عاشقانی كۆكردۆته‌وه‌

ره‌نگی ده‌رگا و 

دیوار و دار سنه‌وه‌به‌ر و

هه‌تا په‌نجه‌ره‌ش 

ره‌نگی عیشقی لێ نیشتووه‌

كه‌ من ده‌ڕۆم 

هه‌موو عاشقانی ماڵی دڵم

ده‌توانن ئاواز بخوێنن و 

گۆرانی بلێن

ته‌نها ناتوانن وه‌ك من

ئه‌ی ژن تۆیان خۆشبووێت

له‌ دووری تۆ 

بومه‌ته‌ ئه‌و گه‌لایه‌

بای دووری تۆ لێم ده‌دا

خه‌ریكه‌ ده‌كه‌وم