ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

تەنھا جارێک دەرکەوە

تاخەڵکی بزانن

ئەم شیعرانە

ھی خۆمن.

..........................

ھەموو رۆژی

 بۆت دەمردم

من گۆری

زیندە بەچاڵبووم.

...........................

روەو

قەندیل

سوجدەی

بردبوو،

خۆڵەمێشی

ئەو

دایکەی

فرۆکە

سوتاندی.

..........................

 

دایەگیان

پێت لەسەر چاوانم

دابنێ

دەمەوێ بەھەشت

ببینم.

 

..........................

ھەرگیز کایەی

بە ئۆتۆمبێل نەدەکرد

ئەومنداڵەی

باوکی بەروداوی

ھاتوچۆمردبوو.

.........................

رێگاکان

 دەبن

بە پوسکیتی

قاوە

کاتێک

لەقوتابخانە

دەگەرێتەوە.

 

.......................

 

خەمی مردنی

خۆمم نیە!

لە

پاشەرۆژی

تۆ

 دەترسم.

....................