ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

لەسەفەرەکەی

 ئەمشەو

بایەکی بەھێز

لەرێگای کاکێشانەوە ھەڵی کرد،

تەواوی ئەو شیعرانەی

بۆم نوسیبوی

بەئاراستەی شار بابردی ،

زۆر دەترسم

 سبەی تەواوی

شار عاشقت بن.

 

 

..........................................

 

بۆنی دەستەکانت

بۆنی ئەو گوڵەی

 بیرھێنامەوە ،

کە رۆژی ڤالانتاین

پێت بەخشیم ،

 چ

 ھەستێکی سەیرە!

نازانم

گوڵ بۆنی

 تۆی لێ دێت

یان تۆ بۆنی

 گوڵت گرتوە.. ! ؟

 

 

...................................

 

ووتت لەناو

دڵم ھەڵمگرتویت

دەی من راھاتوم

له‌سه‌ر زه‌ویه‌کی ڕووت

له‌سه‌ر دار

به‌رد

لە

سەر

هه‌موو شتێک بخه‌وم

بەڵام دەترسم

زەمین لەرزەیەک

وردوخاشت کا

چەند جارم

ووت

دڵت بەرد نەبێ.

......................................