ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

باوکی دوین

چەند هەڵبژاردەیەک لەشیعرەکانی شاعیری جوانە مەرگی فەرەنسا فیدیریکۆغا رسیا لۆرکا

.کەبەهۆی تەنها چەند ووشەیەک گوللەبارانکرا

لۆرکا .. یەکێکە لە هەرە ناودارەکانی ئیسپانیا . لە ساڵی ١٩١٩ لە مەدرید دەژیا جگە لە شیعر، خەریکی نوسینی شانۆ بووە ، دوایی لە گەڵ وێنەکێشی بەناوبانگ سلفادور دالی دەبێتە هاوڕێ کە بۆ یەکەم کتێبی شانۆی لۆرکا ئەو دیکۆری بەرگی کتێبەکەی بۆ دە کێشێت.

بەناوبانگترین کتیبی شیعری لۆرکا .. هۆنراوەی گۆرانیە قەرەجەکانە ، کاتی شەڕی ناوخۆی ئیسپانیا لە لایەن سوپای دکتاتۆر فرانسیسکۆفرانکۆ دەستگیردەکرێ دوایش گولە باران دەکرێت .

 

1

هۆنراوەی ئەمبارۆ

بۆچی وا

لەژورەوە

بەجلێکی

سپی ڕەنک

دانیشتووی

وێنەی

ئازارم

ئەکێشی

گوێت

لەدەنگی

خوڕەی ئاوە

چۆلەکەكان

سەمادکەن

بەسەرسەرتا

دێنودەڕۆن

تۆش

لەسەرخۆ

چەندپیتێک

لەبەردەمتا

هەولئەدەی

لەسەر

پارچەقوماشێک

بیچنیت

ئەمبارۆ

تۆچەند

تەنیای

بەجلێکی

سپییەوە

ئاخ بتوانم

چەند

زەحمەتە

کەپێت

بڵێم

خۆشم ئەوێی

2

دواخەون

ئەمەوێ

چەندچرکەیەک

چەندساتێک

چەندسەدەیەک

بنووم

بەومەرجەی

کەبزانن

من نەمردوم

من هاوڕێی

بچوکی

بای

رۆژئاوام

من

درێژکراوەی

تارمایی

فرمێسکی

خۆمو

گەلم