ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

توڕه‌م وه‌ك ئه‌وئاگره‌یی

له‌ده‌ستی نامه‌ردێك به‌رده‌بێته‌وه‌و

هه‌رچی دارودره‌ختی نیشتمانه‌ ده‌یسوتێنێ

توڕه‌ترم له‌وزریان ولافاوه‌ی كه‌دێت و

هه‌رچی ڕه‌زوباخه‌له‌گه‌ڵ خۆی راپێچی ده‌كات

توڕه‌م وه‌ك ئه‌وباوكه‌شه‌هیده‌ی كه‌هێشتاكفنی كوره‌كه‌ی سورنه‌بوه‌

كه‌چی لایه‌نه‌شه‌ڕكه‌ره‌كان به‌بێ ئه‌رزش رێك ده‌كه‌ون ویه‌كدی ماچ ده‌كه‌ن

توڕه‌م وه‌ك ئه‌وپه‌ڵه‌هه‌ورانه‌ی كه‌تاوه‌ته‌رزه‌یه‌ك داده‌بارێنن و

گه‌ڵای هه‌رچی گوڵی باخچه‌كه‌تانه‌ هه‌ڵیده‌وه‌رێنن 

ئاخرچۆن توڕه‌نه‌بم منێك به‌تیاچونی میروله‌یه‌ك خه‌م بخۆم و

تۆش له‌ولاوه‌ گڕله‌خاكی نیشتمان به‌ربده‌یت وباكیشت به‌هیچ نه‌بێت