ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لێرە گەڕیدەی نێو سڕڕی(با) و

هاوسەفەری سێبەرەکانی هەورو

وەسوەسەی بارینی باران و

غارە غاری بێهودەیی ماسییە بێئۆقرەکانین

من و تۆ ......

لێرە منیش شێتانە راوی دەنگت ئەکەم و 

مناڵانە گەڵاکانی پاییزە کراست هەڵئەوەرێنم

لێرە چاوی بزێوی ئەو عاشقانەم 

کە مەعشوقەکانیان لە ژوان دواکەوتوون

لێرە مەستی بینین و خۆ هەڵواسینم 

بە گەردنت .....

لێرە لەنێو هەر چاوێکا ، چاوێکی تۆ هەیە

لە نێو حەرفەکانی هەر پەیڤێکی ئەوین

مشتێک لە فڕینی ماچ

باوەشێک لە بێدەنگی تۆ هەیە

لێرەش من هەر خەیاڵبافەکەی ئەوێم و 

تۆش هەر له هەڵچوونی تەنکە تەمێکی دوور ئەچیت

لێرە ....