ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

نوسینی |ئەحمەد كامەران| قوتابی كۆلێژی ئەدەبیات

ئەم چیرۆكە چیرۆكێكی خەیالیە سەرجەم بەسەرهاتەكانی هی دید و خەیاڵی نوسەرەكەیە.

لە لادێیەكی بچووكی ناوچەی مێردین كچێكی جوان و شۆخ وشەنگی چاو شین كە چاوەكانی وەكو دەریا ئەدرەوشایەوە لە دایك بوو بە لەدایك بوونی ئەم كچە جوانە لادێیەكە ئاوەدانیەكی زۆری ڕووی تێدا كرد ئەویش ناوی نارڤین بوو لە خێزانێكی سادە و هەژاردا پیشەی دایك و باوكی تەنها كشتوكاڵیكردن بوو,ئیتر لێرەوە نارڤین ڕۆژ بە ڕۆژ گەورە دەبێت و ڕۆژانە لەگەڵ منداڵەكانی لادێ یاری دەكات و پێدەكەنێت و ڕۆژە خۆشەكانی تەمەنی منداڵی لەو لادێ بچوكەدا بەخۆشی دەباتە سەرەوە لەگەل دایك و باوكی و هاوڕێكانی دا, نارڤین تەمەنی دەبێتە شەش ساڵ و ئیتر ژیانی خوێندنی دەست پێ دەكات و دەبێتە كچێكی قوتابی وە یەكەم ڕۆژی قوتابیەتی بە جانتایەكی بچوكەوە لەگەڵ كۆمەڵێك دەفتەرو كتێبە وە بە ڕوویەكی پڕ پێكەنیناوییەوە ڕوو دەكاتە قوتابخانەی لادێكەیان لەگەڵ هاوڕێكانی دا, ئیتر لەو ڕۆژەوە كە نارڤین دەبێتە قوتابی بە بەردەوامی دەفتەرو كتێبەكانی دەكاتە خۆشەویسترین هاوڕێی خۆی وە هەرگیز لێیان بە دوور ناكەوێتەوە و دەبێتە قوتابیەكی زیرەك و ئاقڵ وە هەمیشە گوێڕایەلی مامۆستاكانی دەكات و هەروەها مامۆستاكانی نارڤینیان زۆر خۆش دەوێت و بە كەسێكی سەركەوتو دایدەنێن, نارڤین پاش تەواو بونی قوتابخانەی لە پشوەكانی هاویندا داوای لە باوكی كرد بڕوات بۆ شارو كۆمەڵێك كتێبی جۆراو جۆری بۆ بهێنێت بۆ ئەوەی لە پشوەكەی هاویندا بۆ خۆی بیانخوێنێتەوە چوونكە ئەو كچێك بوو زۆر ئارەزووی لە خوێندنەوە بوو, نارڤین گەیشتە كۆتا قۆناغی خوێندنی كە ئەم قۆناغە بۆ نارڤین دیاریكردنی داهاتویەتی بەڵام باوكی بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە كۆچی دوایی دەكات ئەم نەخۆشیەی باوكی سالانێكی درێژ لەگەڵی ژیاوە تەنها دایكی نارڤین بە نەخۆشیەكەی زانیوە نەیان توانیوە بە كچە تاقانەكەیان بڵێن ,ئیتر نارڤین هەتا كۆتا تەمەنی بەبێ باوكی دەمێنێتەوە وە ئازارێكی گەورەی لە نێو دڵی دا درووست بوو چوونكە بە لەدەستدانی باوك بۆ كچەكەی ئازارێكی زۆر گەورەیە , باوكی نارڤین ئاواتی ئەوە بوو كە كچە تاقانەكەی ببێتە مامۆستاو وە لە گوندەكەی خۆیان وانە بڵێتەوە بەڵام نەخۆشیەكەی ڕێگەی پێ نەدا ئەو ڕۆژە ببینێت, ڕۆژانە نارڤین سەردانی سەر گۆڕی باوكی دەكات وە بە دیار گۆڕەكەیەوە فرمێسكی غەمباری خۆی دەڕژێنێت دەڵێت باوكە گیان تۆ بۆچی منت بە تەنیا بەجێ هێشت, بەڵام گریان هیچ سوودێكی نیە بۆیە ڕاستەوخۆ نارڤین هەڵدەستێتە پێوە لەسەر گۆڕی باوكی وە پەیمانی پێدەدات كە ببێتە مامۆستاو لە گوندەكەی خۆیان وانە بڵێتەوە ,ئیتر بەرەو ماڵەوە ڕۆیشت و بە دایكی وت ئیتر من دەست دەكەم بە سەعی كردنەكەم دایكی دڵی بەم قسەیە زۆر خۆش بوو وتی سووپاس بۆ تۆ خوایە گیان كە كچەكەم توانی دەست بكاتەوە بە ژیانی خۆی, 

نارڤین توانی نمرەیەكی باش بە دەست بێنێت و لە زانكۆی ئیستەنبۆڵ وەرگیرا لە بەشی پەروەردە ئەمە ئاواتی باوكی بوو كە ئەم ڕۆژە ببینێت كە كچە تاقانەكەی ناوی لە زانكۆ هاتۆتەوە و وە لە داهاتوودا دەبێتە مامۆستا بەڵام مردن ڕیگەی پێ نەدا, نارڤینیش بە هاتنەوەی ناوی لە زانكۆ زۆر دلخۆش بوو چوونكە لە داهاتوودا دەبێتە مامۆستای گوندەكەیان بەڵام لەدوای كۆچی دوایی باوكی بارودۆخی داراییان خراپ بوو كە ئەمەش كێشە بۆ خوێندنەكەی نارڤین درووست دەكات بەڵام دایكی هەندێ پارەی كۆكردۆتەوە بۆ ڕۆژانی لەم جۆرە لەگەڵ زێرەكانیشی پێ دەدات بۆ ئەوەی بتوانێت بە هەر شێوەیەك بێت ئەمساڵی زانكۆكەی تەواو بكات ,دایك هەمیشە لە پێناو جگەر گۆشەكانی دا ئامادەیە گیانی خۆیش بكاتە قوربانی تاكە دڵخۆشی دایك بینینی مندالەكانیەتی بەدڵخۆشی و سەركەوتنیان لە ژیان دا, ئەم شەو لەم لادێیەدا نارڤین كۆتا شەویەتی ئیتر بۆیە بۆ كۆتا شەوی لەگەڵ دایكی دەخەوێت و بۆ بەیانیەكەی هەڵدەستێت سەرجەم پێداویستیەكانی كۆدەكاتەوە پێش ئەوەی بڕوات سەردانی سەر گۆڕی باوكی دەكات بۆ دواجار ماڵئاوایی لێ دەكات و تەنها پێی دەڵێت تۆم خۆش دەوێت باوكە گیان , ئیتر لەوێوە وە بەیەكەم پاس دەڕوات بۆ ئیستەنبۆل ئەو شارە گەورەیەی كە چەندین مڕۆڤی جۆراو جۆری تێدایە نارڤین بە بینینی ئەم شارە زۆر توشی سەرسوڕمان دەبێت چوونكە بەشێكی تەمەنی تەنها لە لادێیەكی بچووكدا ژیانی بردۆتە سەرەوە ,پاش چەندین پرسیاركردن لە خەڵكی ئەم شارە نارڤین توانی زانكۆكەی بدۆزێتەوە و كاروباری وەرگرتنەكەی تەواو بكات ئیتر بەم شێوە نارڤین بووە قووتابیەكی زانكۆ هەروەها بووە خاوەن كەسایەتیەكی تر چوونكە زانكۆ دەتكاتە خاوەن كەسایەتیەكی گەورە لەنێو كۆمەڵگادا,نارڤین یەكەم ڕۆژی زانكۆی بەشێوەیەكی ئارام بردە سەرەوە بەڵام شوێنەكەی تۆزێك بەلاوە جیاواز بوو بەتایبەتی قوتابیەكانی لەڕووی جل و بەرگەوە جیاواز بوون بەڵام نارڤین بە تێپەڕبوونی كات لەگەڵ هەموو شتەكان ڕاهات, دوای تەواو بونی دەوام

نارڤین گەڕایەوە بۆ بەشە ناوخۆیەكەی لەگەڵ كۆمەڵێك هاوڕێی سەرەتا هەستی بەتەنیایی كرد بەڵام دواتر لەگەل هاوڕێكانی كەوتنە قسەو پیكەنینەوە ئیتر شەوەكەیان بەڕێ كرد زۆربەی كاتەكانیش نارڤین پەیوەندی بۆ دایكی دەكات و لە تەندروستی دەپرسێت دایكیشی دەڵێت كچە جوانەكەم تۆ باش بی منیش باش دەبم نارڤینیش دەڵێت دایكە گیان من زۆر باشم و دڵیشم زۆر خۆشە دایكیشی پێی دەڵێت هەردەم دڵخۆش بیت كچە تاقانەكەم,نارڤین قۆناغی یەكەمی زانكۆی بە سەركەوتویی توانی تەواو بكات وئیتر مالئاوایی لە هاوڕێكانی كرد و گەڕایەوە بۆ لادێ كەی خۆیان بەڵام كاتێك گەڕایەوە بۆ ماڵەوە دەبینێت دایكی لەسەر زەوی پاڵكەوتوە و دووكەس بە دیاریەوە دانیشتون نارڤین دەڕوات بەرەو لای دایكی و دەڵێت دایكە گیان تۆ باشی دایكیشی دەڵێت هیچ باش نیم كچەكەم ئازارم زۆرە نارڤینیش دەست دەكات بە گریان و دەڵێت دایكە تۆش بەجێم نەهێڵیت ئیتر نارڤین دەست دەكات بە پاڕانەوە و دەڵێت خوایە گیان دایكم چاك بكەوە بەڵام دوای چەندین ڕۆژ لەگەل ئەو ئازارەی دایكی نارڤین بە یەكجاری ماڵئاوایی كرد وە كچە تاقانەكەی بە تەنیا بەجێ هێشت,ئیتر نارڤین دایك و باوكی بۆ هەتا هەتایە لەدەستیان دا كە ئەمەش ئازارێكی گەورەی لە نێو دڵی نارڤین دروست كرد , نارڤین گوندەكەیان بە جێ دەهێڵێت و دێتە ئیستەنبۆڵ ئەو شارەی كە خوێندنی زانكۆكەی تێدا دەكات نارڤین لەم شارە گەورەیە هەموو شوێنێك دەكات بۆ ئەوەی كارێك بدۆزێتەوە بەڵام لە كۆتایی توانی كارێكی پاك لە چێشتخانەیەك بدۆزێتەوە و ڕۆژانەی خۆی تێدا بەڕێ كرد ئیتر لێرەوە نارڤین دوو ئەركی لەسەر شانە ئەویش خوێندنەكەی وە لەگەڵ كاركردنەكەی, بەڵام نارڤین كچێكی ئازاو كۆڵنەدەر بوو هەر گیز چۆكی نەدا بۆ ئەو ڕووداوانەی كە بەسەری داهات بۆیە توانی هەردووكی بە شێوەیەكی سەركەوتوانە ئەنجام بدات, ژیانی نارڤین گۆڕانی بەسەر دا دێت چوونكە كوڕێكی باڵا بەرزی شارنشینی دێتە نێو ژیانی كە لە هەمان بەشیش پێكەوەن واتە لە داهاتوو دەبنە مامۆستا ئەو كورەش ناوی ئەلەند بوو كە بووە ڕەشەبایەك بۆ ژیانی نارڤینی بێكەس كە توانی هەموو ئازارەكانی لەبیر بباتەوەو خەندە بخاتە سەر لێوەكانی, نارڤین و ئەلەند زانكۆیان تەواو كرد و بوونە خاوەن بڕوانامە,ئەلەند داوای هاوسەرگیری لە نارڤینی خۆشەویستی كرد وتی تاقانەكەی دڵم تۆ ئامادەی لەگەڵ من ژیانی هاوسەرگیری پێك بهێنیت نارڤینیش بە گریانەوە وتی بەڵێ ئەی هەموو كەسم من هی تۆم,ئەلەندیش وتی گیانەكەم هەتا دوا هەناسەی ژیانم تەنها تۆم خۆش دەوێت و هەرگیز بەجێت ناهێڵم تەنها بە مردن,

ئیتر لە كۆتایی دا ئەم دوو گوڵە جوانە هاوسەرگیری دەكەن و دەبنە مامۆستا لەو گوندەی كە نارڤین تێدا لە دایك بوو وە هەروەها نارڤین توانی پەیمانەكەی بباتە سەر كە بە باوكی دایبوو لەسەر گۆرستان.