ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لـەو مە وسمـە ڕێـــزانــەی گـەڵایـەدا،

لـــەم وەریـنـە نــاکــامــەدا،

هـاتـوومـەوە،

حیکایەتی لانـە وازیی پاسارییەک بگێڕمەوە،،،

لــەم سیـس بوونـە بـەهاری یەی وەنەوشەدا،

هـاتوومــەوە

تنۆکە ئـاوریشمی یە مردووەکانی 

شەونمی سپێدە،

لـەسەر ڕووی گوڵ کۆکەمەوە،

دیسان هـاتووم،

لەم وەرزی بارینـی غوربەتە،لـەم دەیجورە، 

قەسیدەکـانی ئـاوابوون و

ئـایەتـەکـانی بێ نەوایی نیشتمانم 

بخوێنمـەوە،

هـاتوومەوە جارێکی تر

لەنـاو ڕقی پڕ میهری خوا ،

بە لێواری ئـــاوا بوونی تەمـەنمدا،

شۆڕبـبمەوە،

هـاتوومـەوە ،

لـە غەزەلــی قەسیدەیەکـی ناکامڵدا،

بە قەڵەمێکی کۆڵەواری دڵـــ ،

چریکـەی کەنـاری یە تەنیاکەی

سەر دار تووەکەی،

بەر دەرگاتان بنوسمەوە،،

هاتوومەوە،

لە بـەردەم دۆزەخــی ئـاڵتونیی کەزیی یەکانتا ، خۆم هەڵبخـەم ،

ئەم بەستەڵـەکـی (بێ تۆی یە) لە هـەنـاومـا بسڕمــەوە،،

هـاتومـەوە

کە مێک لـە ژێـر میهری سێبـەری چنـارەکـەی جوانیتا هەڵبکورمێـم، 

تـا عیبادەتـی گەیشتن بە تــۆ، 

لە زیـکری دەروێشێکـی لە خـوادا فـەنـا و

لـە دیـــــــــــدارتــــــــــا ،

بناسمەوە،،