ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

(1 ) 

گوڵی شین،

وەبیری من دەهێنێتەوە.

چاوەکانت !

*** 

(2 )

دوو وشە،

ژیان جوانتر دەکا.

خۆشم دەوێی!

*** 

(3 ) 

گڤەی با،

وەرینی گەڵای درەختان.

دەنگی تەنیایی!

*** 

(4)

حیلەی ئەسپ،

خۆری دەم کەل.

ئازادی!

*** 

(5)

چوار پیت،

هەزارو یەک مانا.

عەشق!

*** 

(6 )

شه‌وێكی پاییزی،

میاو..میاوی پشیله‌یه‌ك .

ئێسكی ماسی!

*** 

(7 )

خوڕه‌ی باران،

بێ چه‌تر.

پاسارییه‌كان!

*** 

(8)

نمەی باران،

بۆنی گوڵاو دەدا.

خاک !

*** 

(9)

گڤەی با،

دەنگی پێی پاییز!

وەرینی گەڵا.

*** 

(10 )

ترسی من،

له‌ ڕۆشتنی تۆ.

كه‌وتنی ئاسمانه‌!

*** 

(11 )

تاریكەشەوو،

ڕێگای پێچاوپێچ.

غەمی نان !