ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

دارسێوەکان تەمایان گرتوە

لەم وەرزە چرۆ ناکەن

کە دەزانن تۆ عادەتت

بە سێوی

باغەلی ژنێک

گرتوە

** 

پێکەکانیش بەریەکترکەوتن

وردوو خاش بون

کە یەقین بوون تۆ تاسەت لە

کاسەی لێوی ژنێک

شکاندوە

** 

کۆترەکان ئیتر ناگمێنن

کە دەبینن نیگاکانت لە

سەر بالی شعری ژنێک

نووستوە

** 

شنە نیازی نماوە قژی

گولە گەنمەکان شانە بکات

هەستەکان هەلە ناکەن دلنیان

بۆنی هەناسەی عەشقی

ژنێکت گرتوە