ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

ئەو سۆلانە ،

گەر ویژدانتان نەجوڵێنێ ،

کورد ،

دەستی لێتان شوشتوە ...

باخەڵەکانتان دابخەن تا ھەتایە ،

جووتێ سۆلی لەناو دانێن ،

تا بزانن ،

ئەوانە بوون ،

گیرفانی ئێوەیان پڕ کرد ...

ھەڵیواسن لە دەروازەی سنوورەکان

بەڵکوو دوژمن ڕەوێن دەبن ...

لە بڕی جووتێ تەرازوو ،

لە دادگاکان ھەڵیواسن ،

با بەرقەرار بێ دادوەری و

بکوژان ڕووبەڕووی ببنەوە ...

گەر ئەو سۆلە یەکتان نەکات ،

چاک بزانن !

ملیۆنەھا ئەنفال و

سۆلی تری بەدوادا دێت ...

گەر ھیچ نەکەن بۆ ئەم کوردە ،

دڵنیا بن ، کۆتاییتان ،

بە زەبری سۆلێکی تر دێت ...