بۆ ئافاتێك دێم
تەرمێكی بۆگەنم پێیە
هاتم بڕێكیش وەستام پاژنەی ئەو دووكەڵ وهەورانەم بینی بەدەم خواردنەوەی چە ند تێكستێكی پەمەیی
سەرم لەوێ جێهێشت
درەنگ
دەرگەی پێڵاوەكان كرایەوە
دانیشتنێك پرسیاری بارانی دەكردوو
لەژێر دڵی پەنجەكانمدا
سێبەری سەرابەكانم گریا
بەچاوم دا هاتەخوار
گۆرانی شەهید
دەنگی بارانە خنكاوەكان
زەردەخەنەیەكی بێ باڵ
لە ڕۆخ
دەریایەك كەوتبوو
لێ نەمزانی
چ
منداڵێك
خەریكی نوسینەوەی
تاریكیە
نەمزانی
چ
منداڵێك دەیەوێت باران ئاوس بكات و
سرودەكانی نیشتیمان
پێ ئاو بدات