ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

کۆست بۆتە خولیاو

لە ناشتنی یەکتر چێژوەردەگرین.!

ڕۆژانە لە ستەمدا دەڕۆن 

ناومان ناوە گومان

دەمان کوژن 

نێومان ناون ژیان

چۆن سەردەمێکە ئەی خودا!

بەژێر چەقۆدا ڕێدەکەین 

هێندەی 

لە میهرەبانی بڕین 

شکۆ وەردەگرین

زمانێک ناهێڵین بۆ 

بۆ هەستانەوە؟

هێندەی

خولیای ڕەنگ و درۆ و باڵادەستین 

شوێنێک نەماوە بۆ نشتیمان

نیشتیمانم دەنەوە

هەی هەرچی جەردەو خۆفرۆش و خاک فرۆشە

ماندوبوم لە درۆکانی شەرەفی ساختەو

سوێندی نەمری و سەفتەدۆلار

تەنها نیشتمانم بدەنەوە

با ڕوو زەردی سەردانەکانی دایکم نەبم

کەپێشمەرگەبوم