ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

عوسمان نەسرەوت لە ئینگلیزیەوە وەرگێردراوە

 

لە سەر ئاستی نیشتمانی وەکو هونەرمەندێکی پایەبەرزی هاوچەرخ لە ئەمریکا

وە وەکو وێنەکێشێکی سەرکەوتوولە بواری پیشەسازی سینەما لە هۆڵی وود بۆ ماوەی ١٤ ساڵ ناسراوە

لە ساڵی 1998مۆرگان وێستلینگ دەستی بە وێنەکێشان کردوە .

یەکەم کارتێکردنی مۆرگان باوکە هونەرمەندەکەی بوو کە لە باوەشیدا دادەنیشتو هەر لە تەمەنی نۆزدە مانگی یەوە دەستی کردوە بە وێنەکێشان و لە تەمەنی 15 ساڵی یەوە لە شاری لۆس ئەنجلس لە پەیمانگای براندز ی هونەری دەستی بە راهێنانی هونەری جدی کردووە.کە ئەو کات فرید فیکسلەر بەرێوەی دەبرد،لە هونەرمەند فیکسلەرەوە فێر بوو کە چۆن رەنگ و تۆنەکان دەتونن دەربڕی فۆڕمێکبن.

فیکسلەر هونەرمەندێکی کلاسیکی بوە و کاری هونەری دیوار بەندی کردوە.

لە دەرەوەی خوێندنگە هونەریەکەیەوە لەلایەن باشترین کۆمپانیای پرۆپاگەندەی راگەندنەوە لە هۆلی وود دادەمەزرێت.

(Bacon Reneric Design)

لە تەمەنی نۆزدە ساڵی دا

بۆماوەی 14 ساڵ لە گەڵ هەموو ستۆدیۆاکاندا کاری وێنە پروپاگەندەیەکانی بۆ فیلمەکان کردوە مۆرگان بە کارو ماندو بونێکی زۆر لە و بوارەدا گەشەی کردو بوە هۆی قالبوونەوە پەیداکردنی زانیاریەکی زۆر لە بواری هونەریدا.

پاش بەجێ هێشتنی ئەو کارەی بەخێرایی بە هۆی کارە زەیتیە زۆر جوانەکانیەوە کە دەرخەری هیزو توانای هونەری ئەوە بوون لە روناکی و رۆخ و تۆن و سەنگ دا لە سەر ئاستی نیشتمانی ناسرا.

 

ئەوتوانی کەلک لە و سالانەی رابردووی خۆی وەربگرێت کە زۆر وێنەی شتی جیاوازی کێشابو لە ماوەی کارکردنی بۆ کۆمپانیاکانی راگەیاندن

بابەتەکانی زۆرترپەیوەندیان بەرابردوەوە بە مێژووەوە هەیەو کە راستی و جوانی پێشەوایەتی روحیەتی ئەمریکیانەیە کە زۆرتر لە بەر ئەوە بوە کە لە رابردودا ئەوبابەتانەی زۆر کێشاوە

مۆرگان دەڵیت هیوادارم لە گەل بینەری تابلۆکانم بگەم بەهەمان ئەو تێروانینیە سوزداریەی کە من هەستم پێ کردوە ئیلهام بەخشم بوون.

لە وانەیە شتێک لە رووی بینینەوە زۆر سەرنج راکێش بیت و وام لێ بکات وێنەی بکێشم لە هەندێک کاتی تریشدا لەوانەیە کەسایەتیەکی نمونەیی یان شێوەیەکی دیاری کراو وام لێبکەن وێنەیەک بکێشم وهەندێک جاری تریش لە وانەیە زاویەکی تیژی نیوان کۆمەلێک زاویەی نەرم بێت شتەکە هەر چیەک بێت من دەزانم دەبیت لە دڵەوە بیت و لە قوڵایی ناخمەوە ییت نە ک لە بەر شتێکی تر

 

تابلۆکانی جائیزەی زۆریان وەرگرتوە و تا ئێستاش بچوکترین کەسە کە جائیزەی پریکس دە وێست ی بردۆتەوە کە لە لایەن مۆزەخانەی ناشنال کاوبوی مۆزەخانەی کەلەپوری رۆژئاوا ی لە ئۆکلاهۆماسیتی وە هەر وەها بۆ جاری دوەمیش هەمان جائیزەی بەدەست هیناوە لە سالی 2008

بۆ بینینی زۆرتری تابلۆکانی سەیری ئەم لینکە بکە https://www.morganweistling.com/recent-paintings/