ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

هیچ گوناحێك هێندەی ئەو پێكە هەتاوە جوان نەبوو

بەتەنیا لەتەنیشت چاوەكانتەوە نۆشیم

بەرەڵای 

ئەودیو ڕوحی ژوانی خۆت و زنگیانەكانی ئاسمانم كرد

گوناحێكم كرد

كە بۆ ئەبەد سەرخۆش نەبووم

دەبێ بەهەڵەیەدا بچمەوە سەرزنشتی باران بكەم وڕەگی هەتاوەكانی هەڵخەڵەتاند

چرپەی تاریكی ئاشكرا كرد

شەوی فریشتەكانی بئ موراد كرد

گوناحێكم خۆشویست لە ژیانی خۆمدا گوناحی وام نەكردبوو

بەدەم گۆرانیەوە هەتاوم نۆشی

بەدەم نوسینی شیعرەوە ڕەنگی خۆر هەڵاتنم نۆشی

لەزەردبوونی تەمەنی باخچە ئەسپیندارەكاندا گوناحی وەرینم كردە پێكێك و نۆشیم

لەبەردەم 

ماڵی ئێوە سەرخۆش بووم

لەسوجدە بردن

بۆ پاڕانەوە سەرخۆش بووم

ئێستاش بۆ یادەوەری حەیرانەكان پەنا بۆ گوناحی شەوە درێژەكانی پایز دەبەم

پێیەكم لەڕۆخ قەبرەوە

هێشتا دەمەوێت

لەژوانی گوناحدا مەست بم

دەمەوێت لەخوێندنەوەی كتێبی ئاسمان

گوڵێكی شین بدەم لەیەخەی كانی

شیعرێكی سور بدەم لەڕۆخی باخچە

گۆرانیەكی پەمەیی بدەم لەگوێچكەی

جۆگەكان

من لەگوناحێكی سپیدا سڵاوەتی پێغەمبەرەكان دەخوێنم

مۆڵەتی چوونەدەرەوەم لەدایكم دەخوازم

دەمەوێت

بەچاوی تۆوە سەرخۆش بم و

لەگوناحی نێگاكانتدا نقوم بم

~~~~~~~

٢٨/٨/٢٠١٩