ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

تۆبەوگشت جوانیه‌ته‌وه‌ڕێگه‌بگره‌و

منییش ده‌بمه‌ سپۆنسه‌ری بڵاوكردنه‌وه‌ی جوانیه‌كه‌ت 

بەدەم پیاسه‌یه‌كی ئێوارانی گه‌ڕه‌كه‌وه‌

كۆڵان به‌كۆڵانی شارته‌ی ده‌كه‌م ودڵم 

ده‌نێرم بۆكڕینی شیرنی ڕۆحت

تۆهاواربكه‌وبڵێ های جوانی

منیش ده‌بمه‌موشته‌ری جوانیه‌كه‌ت و

ناهێڵم كه‌س زه‌م بكات وبتبات خۆم نه‌بێ

تۆله‌وسه‌ری كۆڵانه‌كه‌وه‌ چاوه‌روان بكه‌

منیش سه‌رتاپای كۆڵانه‌كه‌گوڵ ڕێژده‌كه‌م

یان منیش ده‌بمه‌گوڵ فرۆش و

هه‌موڕؤژێك پێكه‌وه‌ به‌كۆڵانه‌كان داده‌گه‌ڕێین

بۆئه‌وه‌ی تۆماندونه‌بیت خۆم هاوارده‌كه‌م

هه‌موگوڵ فرۆشتنێك گوڵێكیش ده‌ده‌م له‌پرچت

تۆش هه‌موجاره‌كان ته‌نهانازێكی ئه‌فسوناویم بۆبكه‌

دواترمن ده‌بمه‌سێبه‌ربۆجوانیه‌كه‌ت بۆئه‌وه‌ی گه‌رمات نه‌بێ

تۆش خۆت بئاڵێنه‌ له‌سێبه‌ری باڵام وپێبكه‌نه‌وخۆشی بنوێنه‌

تاهه‌ردوكمان ئاوێزانی یه‌كترده‌بین وده‌بینه‌ یه‌ك

من ئاماده‌ی به‌خشینی هه‌موشتێكی باشم به‌تۆ

تۆش خۆش به‌خۆش بدوێ وخۆش بیربكه‌وه‌وخۆش بمدوێنه‌

شــــــــــــــــــــــای گــــــــــــــــــــــــــــوڵ