ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ده‌چمه‌وه‌ كۆنه‌ كانیه‌كه‌ی ئاوایی و
له‌هه‌واڵی هاتنت له‌هاوڕێكانت ده‌پرسم
میلی كاتژمێره‌كه‌م له‌وساته‌راده‌گرم كه‌گوزه‌رده‌كه‌یت
دوای دیدارت تابلۆیه‌ك له‌ئاوده‌كێشم وناوی ده‌نێم تۆ
به‌دارچناره‌كه‌ی قه‌راخ كانیه‌كه‌داهه‌ڵیده‌واسم و
ده‌یكه‌مه‌ناونیشانی هه‌رچی ڕۆمانی ئه‌م دونیایه‌یه‌و
ناوی كانیه‌كه‌ش له‌كانی ژنانه‌وه‌ ده‌گۆرم وده‌یكه‌م به‌ناوی تۆ
به‌س تۆبه‌ته‌نهاوه‌ره‌وئه‌م دیداره‌بۆمن بخولقێنه‌.......
شــــــــــــــــــاگـــــــــوڵـــــــــــــــه‌م..