ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

له‌ناو زه‌نوێرو زناردا، له‌ مناره‌كانی ناو شاردا

له‌ناو زناك و زستاندا، به‌سه‌ر زیوه‌ری چیاكاندا

به‌سه‌ر زامی گه‌رمی خاكدا

گۆرانی ئه‌وینت بۆ ده‌چڕم ئه‌ی نیشتیمان

**

له‌ناو مناڵانی گه‌ڕه‌ك، له‌ژێر مه‌شخه‌ڵی تووڕه‌یی

له‌ناو مه‌ینه‌تی ژیاندا، له‌ته‌ك ماڵه‌ هه‌ژاره‌كان

گۆرانی ئه‌وینت بۆ ده‌چڕم ئه‌ی نیشتیمان

**

به‌ بۆنی خۆڵی پیرۆزت، به‌ڕێژنه‌ی خوێنی ڕژاوت

به‌ شه‌فه‌قی هه‌ردوو چاوت، به‌ دره‌وشانه‌وه‌ی هه‌تاوت

گۆرانی ئه‌وینت بۆ ده‌چڕم ئه‌ی نیشتیمان