ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

نووسینی: ئەحمەد كامەران

ئای خودایە... ئای خودایە

ئەمە چ ستەمێكە ,كە ئەمڕۆ دەیبینین.

دوێنێ بەندەیەكی تۆ هاتووە.

خۆی بە خوای سەر زەوی دەناسێنێت.

دەڵێت: من ئەمڕۆ بڕیار لەسەر سڕینەوەی نەتەوەیەك دەدەم.

ئەو نەتەوەیەش نەتەوەیەكی ستەملێكراوی مێژووە كە ناوی(كوردە).

ئای خودایە... ئای خودیە

من ناتوانم دووبارە بەرگەی ئەم ئازارە جەرگ بڕاوە بگرم.

ئەمڕۆ دووبارە گوێبیستی دەنگی ناڵە ناڵی منداڵی بێتاوانی كورد بوومەوە.

ئای خودایە...ئای خودایە

دەبێت منداڵێكی بچووكی بێتاوانی كورد چ گوناحێكی كردووە,

كە ئەم ئەمشەو لە ژێر خانووە ڕووخاوەكەیدا بە پاڵكەوتوویی و بە جەستەیەكی ساردو سڵدا,

ماڵئاوایی لە خاكەكەی خۆی بكات...

ئای خودایە... ئای خودایە

هێزێك بدە بە پیر و پەكەوتوان بتوانن خۆیان لەم جەنگەدا بپارێزن.

بەڵام هیوامان بە شەڕڤانەكانی وڵاتەكەمان بەهێزە,چوونكە

ئەوان چەندین شەڕڤانی كچ و كوڕی ئازاو قارەمانی نیشتیمانەكەمانن, كە هیچ 

كاتێك چۆكیان نەداوە لە بەرامبەر دووژمنانی ڕەگەز پەرست دا.

بەم نزیكانە جارێكی دیكە شەڕڤانانی وڵاتەكەم,مووژدەی 

سەركەوتن بەسەر فاشیزم و ڕەگەزپەرستی توركیادا ڕادەگەیەنن.وە هەروەها

هەموو جیهان دەبێت دووبارە بیبینێت كە شەڕڤانانی كورد ئەم جارە

چ داستانێكی قارەمانانەو سەربەرزانە تۆمار دەكەن بەرامبەر دووژمنانیان

كورد هەموو كاتێك بەهێزە و هیچ كاتێك شكستی پێ ناهێنرێت, چوونكە 

خاوەن هێز و شەڕڤانی بەهێزە...