ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 سەلام عومەر/ دڵم

لەخاكێكی بەپیت و

ئێجگار جوان و رەنگاورەنگداین

كەچی هەمیشە ئاوارەو

بەردەوامیش لەنێو جەنگداین

+++++

پێشتر كە رقم هەڵدەستا

چەند ئەستووربا

بەسەركەوتنێك دەوەستا

+++++

ئاخر دڵم زۆر نەرم بوو

جەنگ رەقی كرد

هەستم ناسك

بەڵام دوژمن شەق شەقی كرد

+++++

ئێستا دڵم

بەم هەموو درزی و رەقیەوە

بۆتە بۆمبێ

هاكا لە دڵی ئەردۆغان

یان ناودەمی ترامپ تەقیەوە.