ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

 

نووسینى : شێخ سدیق

مانگ بە ئاسمانەوە وردە چەوى سەر حەوز و کانى دەبریسکانەوە، دارەکانى هەنار و ترێ و هەنجیر هەڵچووبوون، کچە گالیسکەوانەکە و بارام تێکئاڵا بوون، جەستەى یەکتریان دەلێستەوە، مەست و بێهۆش بوون. جارجار گۆزەیەک شەرابیان دەکرد بە خۆیاندا و سەرومژى قوڵیان لە شەرابەکە دەدا و لە یەکتر دەئاڵان، دەمەوبەیان شەکەت و ماندوو بوون، بە دەم هەناسە بڕکێوە، تەواو بوون. ژنە گالیسکەوانەکە لە دار هەنجیرەکە دوو هەنجیرى لێکردەوە و گوتى: دواى سێکسکردن خواردنى هەنجیرى کێوى نایەڵێت سکپڕ بێت .

بارام گوتى: کەى بەڕێ دەکەوین؟

ژنە گالیسکەوانەکە گوتى: ئێمە هەرگیز سەفەر ناکەین هەتاکو سێکس نەکەین، چونکە گیانمان وزەى پێ دەبەخشرێت و خوێن بە خێرایى بە دەمارەکانماندا هاتووچۆ دەکات. لە ڕێگەى بەفر و سەختى دا ترسى ئەوەت نامێنێ سەرما ڕەقت بکاتەوە بۆیە ئیستا ئامادەم دەست بەسەفەرەکەمان بکەین.

بارام سوپاسى کرد و گوتى: دەتوانم بزانم ناوت چییە؟

گوتى: پەرى بەفر.

پەرى بەفر گالیسکەکەى هێنا و بەبێ هیچ هێزێکى ڕاکێشانى سەگ بە جۆرێک دروست کرابوو، لووسى بەفرەکان وەکو تریشقە دەیڕفاندن. بارام سوارى گالیسکەکە بوو، پەرى بەفر یەک دوو هەنگاو بە قاچەکانى هێزى دا بە گالیسکەکە و کەوتە سەر ئاراستەى ڕۆیشتن . 

× × ×

پەرى بەفر ڕووت ڕووت سپى سپى قژێکى درێژى خاو بەسەر جەستەى ڕووتیدا شۆڕبووبوونەوە، کەمەرێکى باریک سمتێکى کەمێک بەرز و باڵایەکى بەرز و جوان، دەتگوت فریشتەى ئاسمانە هێندە جوان بوو، بۆنى شەرابى گرتبوو.. بارام شەیدا بوو، بەردەوام چاوى لەسەر سمت و باڵا و جوانییەکەى بوو.

پەرى بەفر بە بارامى گوت: بۆچى دەچى بۆ چیاى مارزان؟ بارام گوتى: پوورخورشید ساڵى جارێک ڕۆحى لەو چیایە دەردەکەوێت و لەوێ ئازیزانى دەبینێت ... 

پەرى بەفر گوتى: پوورخورشید کێیە؟ 

گوتى: دایکم.

بارام گوتى: تۆ شارەشازاییت لە ڕێگەکەدا هەیە.

گوتى: ساڵى دووجار بە تەتەرى گوندەکەى خۆمان دەچم... ئەوانە لە پشتى ئێمەن، لە بنەچەدا ئێمە خەڵکى ئەو گوندەین، دەماودەم دەگێڕنەوە 400 ساڵ لەمەوبەر باپیرە گەورەى ئێمە لەگەڵ چەند برایەکیدا، دێنە ئەم گوندە و سەرپاى ژیانى خۆیان دەگۆڕن و کەلتوور و ژیانێک دروست دەکەن کە لە هیچ شوێنێکى دنیادا بوونى نییە ...

ئایینى زەردەشت بەم ناوچەدا بڵاوکرایەوە، پڕ کرا لە ئاتەشگا و پیاوانى زەردەشتى باپیرە گەورەى گوندەکەى ئێمە نەبوونە، بڕوادارى زەردەشت بەبێ ئایین مانەوە ...

ئەو کاتەى ئایینى ئیسلام پەیدا بوو، سەربازەکانى ئیسلام شاخ و دۆڵ و گوند نەما خەڵک بە نوکى شمشێر نەکەن بە ئیسلام، باپیرە گەورەى ئاواییەکەمان و براکانیان چیاى مارزانیان بەجێهێشت و ئێرەیان کردە جێگەى ژیانى خۆیان نە زەردەشتى نە ئیسلام نەگەشتنە ئەم چیا بڵندە ...

× × ×

پەرى بەفر گۆزەیەک شەرابى لە ناو گالیسکەکە دەرهێنامو مژێکى توندى لێدا و دایە دەست بارام، ئەویش گۆزەکەى نا بەسەریەوە قوڵپەى دەهات... بەفر بە خێرایى دەبارى، ڕێگاکان دۆزینەوەیان کەمێک سەخت بوو، جارجار بە لا ڕێیەکدا دەڕۆشت و خێرا دەگەڕایەوە، باڵایەک بە ڕووتى لە ناو بەفر و ڕەشەبا و لوتکەى چیا و گالیسکەوان بێت... هێندە دیمەنێکى جوان و ڕەنگینیان دەیەخشى، پیاو نەیدەزانى چۆن باس لەو دیمەنە سەرنجڕاکێشە بکات، بایەکە لەگەڵ کڵۆى بەفری لە قژەکەى دەئاڵان و ئەویش دەستەکانى لە گالیسکەکەى بەردەدا و بەفرەکەى لە سەر چاوى لادەبرد و ئاوڕێکى لە بارام دەدایەوە... بارام شێت و هار بوو، سەرى سووڕما بوو لەو دیمەنە جوان و تەلیسماوییە... هەفتەیەکى ڕەبەق بەبێ وەستان بەسەر لوتکەى چیاکانەوە گالیسکەکەى وەکو با دەیبردن. بە سەر پشتى گالیسکەوە جارجار نان و شەرابیان دەخوارد. بۆ یەک سات بەفربارین خۆشى نەکردەوە، کەمێک ڕەشەباى توند هێورنەبۆوە... شەوێک مانگەشەو بوو، پەرى بەفر گالیسکەکەى وەستاند و گوتى بۆ ئەوەى سەرما نەتوانێ خوێنمان ببەستێ، پێویستە جوڵە بخەینە ناو شادەمارى خوێنبەرەکانمان. بارام سەرەتا نەیدەزانى مەبەستى چییە، واى دەزانى تەنیا شەراب دەخۆنەوە، گوتى خۆت ڕووت بکەوە ئەوجا بارام تێگەشت گۆزە شەرابێکى لە گالیسکەکە دەرکرد و سەرومژى توندییان لێدا و هەردووکیان خۆیان بە شەرابەکە شۆرد و باوەشیان لە یەکتر گیر کرد، بارام پەرى بەفرى لە سەر گالیسکەکە پاڵ خست لە نوکى پێیەکانییەوە تاکو ناوچەوانى دەیلێستەوە، ئینجا پەرى دەمى خستە ناوگەڵى بارام، شەرابى بە سەردا دەکرد و بۆى دەمژى. لێکئاڵان دیمەنێکى بەر ڕەشەبا و بارینى کڵۆ بەفر و مانگە شەو چەند جوانە، ماندوو و شەکەت بوون، لە ناکاو پەرى بەفر هاوارێکى کرد و گوتى: تەواو ئیتر سەرما ناتوانێ بمانبەستێ، لە ناو گالیسکەکە دوو هەنجیرى دەرکرد و هەردووکیان خواردیان و کەوتنە ڕێ... ڕێگاکان تاکو دەهات سەختتر و بەفر و ڕەشەبا توندتر دەبوون، بارام گوتى: پەرى بەفر ئێوە ژیانى تایبەت بە خۆتان هەیە، ئەمە چۆن ئەم گۆڕانکارییەتان کردووە.

پەرى بەفر گوتى: باپیرە گەورەى گوندەکەمان لەگەڵ براکانیان خۆیان یاخى کرد لە ئاین، بۆیە بڕیاریان دا کەلتوورێک تایبەت بەو خێزانە دروست بکەن، گۆشت نەخۆن، ژیانیان بگۆڕن.