ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئێـمــەی زارۆكــی دڵ پـــڕ لـــە هیـوا

بــە ئـومێـد دەژیــن وا لـــە ڕۆژئــاوا

واری خــۆمـــانــە ئــەم نـیـشـتـمـانـە

زێـدی خــۆمــانـە ئــەم كوردســتـانـە

ناخوازیـن شـەڕ بـێ لـە ئـامێزی خاك

خەندەمان دەوێ ئێمەی دەروون پاك

ســـتـران دەبێژین بـــۆ ژیـنـی شــادی

دەبێژین بـــژی ئـــاشـــتـی و ئـــازادی

ئەم خاكە جوانە با دوور بێ لە جەنگ

دوور بـێ لـە دەنـگـی فـڕۆكـەو تفەنگ

خـۆشــە وڵاتــمــان بـــێ ئـــاژاوە بــێ

هـــەر ئـــــاوەدان و هـــەر ڕازاوە بــێ

شیعر بۆ منداڵان

ڕۆستەم خامۆش

هەولێر ۲٠۱۹/۱٠/۱۹