ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

هه‌موو رِۆژێ

واته:‌

شه‌ممه،‌

يه‌كشه‌ممه‌،

دووشه‌ممه‌،

سێشه‌ممه‌،

چوارشه‌ممه،

پێنچ شه‌ممه،‌

هه‌يينى.

چاوه‌ڕوانم تۆ بێيت و

ڕۆژ ته‌واو ده‌بێت.

هه‌فته‌،

مانگ،

ساڵ ته‌واو ده‌بێت و

من هه‌ر چاوه‌ڕوانم.

من چاوه‌ڕوانم و

ساڵ،

له‌برى چوار،

هه‌ر يه‌ك وه‌رزه‌.

وه‌رزى پاييزه‌!

ساڵ،

هه‌ر يه‌ك كاته‌

نه‌ ڕۆژ هه‌ڵدێ و

نه‌مانگ.

ساڵ هه‌ر شه‌وه‌ و

شه‌وو،

شه‌وێكى تاريك

تاريك..تاريك ...تاريك ...تاريكه‌و

من هه‌ر چاوه‌ڕوانم. 

ئاى له‌م ژيانه‌ به‌دفه‌ڕه‌ى ده‌يگوزه‌رێنم.

***** 

(2 ) 

ڕۆژى شه‌ممه،‌ 

ده‌چمه‌ سه‌ركار. 

ڕۆژى يه‌كشه‌ممه‌، 

له‌كاركردن به‌رده‌وام ده‌بم.

رۆژى دوشه‌ممه‌،

سێشه‌ممه‌،

چوارشه‌ممه‌، 

به‌رده‌وام كارده‌كه‌م. 

ڕۆژى پێنج شه‌ممه،‌

بير ده‌كه‌مه‌وه‌،

سبه‌ينێ بكه‌مه‌ پشوو.

له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر پشوو بده‌م ،

ڕۆژى هه‌ينى، 

خه‌رجى ڕۆژى شه‌ممه‌م نابێت. 

بڕيارمدا ڕۆژى هه‌ينى، 

به‌رده‌وام بم،

له‌سه‌ر كار. 

ئه‌مه‌ به‌سه‌رهاتى يه‌ك هه‌فته‌ى ژيانى منه‌

واته‌ يه‌ك هه‌فته‌ له‌ژيانى،

هاوڕێكانم

ئه‌وانه‌ى وه‌ك من كار ده‌كه‌ن.

ئه‌گه‌رئه‌م سيسته‌مى ژيان كردنه‌ نه‌گۆڕين!