ئیتر كاتی گەڕانەوەم هاتووە بۆ شەقامە تاریكەكان
من دەمێكە لە شەقامە ڕووناكەكان بێزار بوومە.
***
لەنێو شەقامە تاریكەكاندا بێ دەنگی و ئارامی هەیە
بەڵام لە شەقامە ڕووناكەكاندا جەنجاڵی و ئاڵۆزی هەیە.
***
لە شەقامە تاریكەكان جەنگ و خوێن ڕشتن كۆتایی هاتووە
بەڵام لە شەقامە ڕووناكەكان جەنگ و خوێن ڕشتن بەردەوامن.
***
لە شەقامە تاریكەكاندا مڕۆڤەكان بە ڕووخسارێكی ئاسودەوە دەژین
كەچی لە شەقامە ڕووناكەكاندا مڕۆڤەكان بە ڕق و كینەوە لێك دەڕوانن.
***
لە شەقامە تاریكەكان دڵداران بە ئاسوودەیی دڵداری خۆیان دەكەن
بەڵام لەشەقامە ڕووناكەكان دڵداران بە حەسرەتەوە دڵداری دەكەن.
***
خۆشەویستی لە شەقامە تاریكەكاندا هیچ كاتێك خیانەتی تێدا ناكرێت
كەچی لە شەقامە ڕووناكەكاندا خۆشەویستی بە ماڵ و سامان دەكرێت.
***
18|11|2019